هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان هەوڵی بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی دەدات

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
فراكسیۆنی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان رایدەگەیەنێت، لەماوەی داهاتوودا سەرۆك وەزیران و چەند وەزیرێك بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێن.
محەمەد كەربولی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان ڕایگەیاند: كۆمەڵێك دۆسییەی گرنگ لە كەرتی خزمەتگوزاری، وەك كەمی كارەبا و نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بە هەڵپەسێردراوی ماوەنەتەوە، كە لە ئەستۆی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیراندان، لەماوەی داهاتووشدا عادل عەبدولمەهدی و چەند وەزیرێك بەتایبەتی وەزیری كارەبا بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێن.
ماوەیەكە قسە و باسەكان لە بارەی بانگهێشت كردنی سەرۆك وەزیران بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە پای بوونی كەموكوڕی لە خزمەتگوزارییەكان و جێبەجێنەكردنی بەرنامەكانی حكومەتەكەی تا دێن گەرمتر دەبن و چەند پەرلەمانتارێكیش لە فراكسیۆنە جیاجیاكان باسیان لەوەكردووە، كە بەمنزیكانە ناوبراو بانگهێشت دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group