پەرلەمانتارێكی عیراق سزای زیندانیكردنی بۆ دەركرا

24 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی لە راگەیەنراوێكدا سەپاندنی سزای زیندانیكردن بۆ ماوەی 7ی ساڵ بەسەر بەها نوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا راگەیاند كە بەتۆمەتی بەدەستهێنانی دارایی نایاسایی زیندانیكرابو.
بەپێی راگەیەنراوەكە ئەو سامانەی تۆمەتبارەكە بە نایاسایی بەدەستهێناوە گەیشتوەتە زیاتر لە 5.8 ملیار دینارو نزیكەی 10.9 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، هەر بۆیە دادگاكە بڕیاریداوە بەگەڕاندنەوەی تەواوی بەهای ئەو سامانەی تۆمەتبار دەستیكەوتوە كە بریتیە لە نزیكەی 9 ملیار دینارو 11 ملیۆن دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group