نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌لایه‌ن سایتی "لڤین"ه‌وه، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سایتى لڤین تۆماركرد.
كاژین ئاسۆ پارێزه‌ری یاسایی مه‌لا به‌ختیار له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، سكاڵایه‌كی یاساییان له‌سه‌ر سایتی "لڤین" له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی تۆماركردوه، كه په‌یوه‌ندی به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌ك هه‌یه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا.
وتیشى "چه‌ند وشه و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا بوو، كه ده‌بێته ته‌شهیر و ناوزڕاندن و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن بۆ حیكمه‌ت محه‌مه‌د ناسراو به (مه‌لا به‌ختیار) و له قۆناغی دووه‌مدا به مافی خۆمانی ده‌زانین سزاكه‌ی به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه‌كی ماددی بێت".
كاژین ئاسۆ پارێزه‌ری مه‌لا به‌ختیار رونیكرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه هێشتا دیاری‌یان نه‌كردوه كه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام له دوای وه‌رگرتنی، بۆ خانه‌واده‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان خه‌رج ده‌كرێت.