نه‌وا
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیدار ئاگادارده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "حه‌وت رۆژ پێش ئێستا به‌نوسراوێك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار كراوه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژمارى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی بڵاوكردۆته‌وه، كه ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه رێگا به‌هیچ كۆمپانیایه‌ك نادرێت هاورده‌و هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاو بكات.
عه‌لى حه‌مه ساڵح نوسیویه‌تی "هه‌رچه‌نده به‌ئیمزاى به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كراوه، به‌ڵام تۆڕێكی ئێجگار گه‌وره‌ی له‌پشته، تێپه‌ڕبونی ئه‌م نوسراوه‌ش گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه و بێ ده‌سه‌ڵاتكردنی حكومه‌ته".
وه‌كو سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكرایكردوه، ته‌نها ئه‌و كاغه‌زه به‌هاكه‌ی 738 ملیۆن دۆلاره‌و قازانجی قۆرخكاریه‌كه‌شی زیاتر له دوو ملیار دۆلاره، ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگیشه رێگه به‌هیچ كۆمپانیایه‌ك نادرێت هاورده‌و هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاو بكات.
له‌باره‌ی نوسراوه‌كه، كه له‌گه‌ڵ نوسینه‌كه‌یدا بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، 7 رۆژ پێش ئێستا و له‌ڕۆژی 1ی 9ی 2019 ره‌سیدێكی 41 ملیۆن تۆنی بۆ هه‌موو جۆره‌كانی به‌رهه‌می نه‌وت، دراوه‌ته یه‌ك كۆمپانیای نه‌ناسراو، به‌وه‌ش تا چوار ساڵی دیكه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵات و بڕیارێكی به‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتدا نامێنێت.
له‌وروه‌شه‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت "له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌سید به‌هیچ كۆمپانیایه‌ك نادرێت و ته‌نها به‌و كۆمپانیایه دراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌ش ته‌نها ره‌سید بفرۆشێت، ئێستا تۆنی 18 دۆلار ده‌كات، به‌مه‌ش ته‌نها به‌م كاغه‌زه 738 ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت".
ئه‌وه‌شی باسكردوه "ئه‌و گرێبه‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێك ئیمزایكردوه به‌هاكه‌ی 10 ملیار دۆلاره، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه رێگه‌پێدانێكی وا گه‌وره ئیمزا بكات، چ جای به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی، ده‌یانجار حكومه‌تی هه‌رێم وتویه‌تی نه‌وت ناپاڵێوم، ئیتر ئه‌م هه‌موو ملیۆن تۆنه ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی بكات له كوێوه دێت؟".
به‌بڕوای سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان "ئه‌گه‌ر هاورده‌كردنی ئه‌و سوته‌مه‌نییه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و عیراق بێت، چه‌ندینجار مه‌ترسیدارتره، چونكه (نه‌فتا و كۆندێنسه‌یت) ئێستا له‌گه‌ڵ ماده‌ی پترۆكیمیاوی تێكه‌ڵده‌كرێن و وه‌ك به‌نزین ده‌فرۆشرێت، كه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه، به‌های ئه‌و مامه‌ڵه‌یه نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلاره، كه ئه‌مه‌ش قه‌باره‌یه‌كی گوماناویه، له‌كاتێكدا كۆی داهاتی نه‌وتی بۆری له ساڵێكدا ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی 3 ملیار دۆلاره، ئیتر ئه‌م هه‌موو به‌رهه‌مه نه‌وتیه له‌كوێوه دێت؟ چۆن ساغ ده‌بێته‌وه؟".
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "ئه‌و كۆمپانیا نه‌ناسراوه ئه‌و هه‌موو توانایه‌ی له كوێ بوو له‌ڕۆژێكدا هه‌زار و 120 تانكه‌ر به‌به‌رهه‌می نه‌وته‌وه بباته ده‌ره‌وه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و یان بیهێنێت، ته‌نها ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك مه‌نه‌فێست ده‌ستده‌كه‌وێت رۆژانه 580 هه‌زار دۆلاره، كه به‌زمانى گشتى ده‌كاته (58 ده‌فته‌ر)، ئه‌ویش ته‌نها كاغه‌زێكه رۆژانه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك دروستیده‌كه‌ن و به‌ئیجباری ده‌یده‌نه بارهه‌ڵگره‌كان و ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش، داهاته‌كه‌شی بۆ خۆیانه!".