بافڵ تاڵەبانی بۆ عیراقچی: رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرین

31 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پێشهاتە سەربازییەكانی ناوچەكە كراوەو بافڵ تاڵەبانی جەختیكردوەتەوە كە كێشەكان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتیانەو دیالۆگی بەردەوام هەیە.
راشگەیەنراوە، لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی یەكێتی رایگەیاندوە، هەرێمی كوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژویەكی هاوبەش و دێرین پێكەوە دەیانبەستێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group