نه‌وا
زانایانى بوارى كه‌شناسى پێشبینی ده‌كه‌ن زستانى ئه‌مساڵی له ئه‌وروپادا سه‌ختترین بێت له‌ماوه‌ى 30 ساڵى رابردودا.
له‌و باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی "ئیڤنینگ ستاندارد"ى به‌ریتانى له‌زارى زانایانه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى چوار مانگى داهاتودا هه‌وایه‌كى ساردی سه‌هۆڵبه‌ندان له جه‌مسه‌ری باكوره‌وه ده‌گاته به‌ریتانیا و ده‌بێته‌هۆى دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو و بارینى به‌فر بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك.
زانایان لێكۆڵینه‌وه‌یان له پله‌كانى گه‌رماى زه‌ریاكان و كه‌شوهه‌وا له باكورى زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سى كردوه و هۆشداری ده‌ده‌ن له هاتنى زستانێكى زۆر سه‌خت. له‌وباره‌یه‌شه‌وه مارك سانده‌رز پرۆفیسۆر له بوارى كه‌شناسى به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی وتوه، ئه‌و سه‌رمایه‌ى له مانگى كانونی دووه‌م و شوباتی 2020 به‌ریتانیا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، یه‌كێك ده‌بێت له سه‌ختترین زستانه‌كان له‌ماوه‌ى 30 ساڵى رابردودا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 26ی شوباتی ئه‌مساڵ "دڕنده‌ى هاتوو له خۆرهه‌ڵاته‌وه" وه‌ك شه‌پۆلێكی سه‌رمای سه‌خت ئه‌وروپاى گرته‌وه و پله‌كانى گه‌رما له‌هه‌ندێك ناوچه دابه‌زین بۆ (14) پله‌ى ژێر سفری سیلیزی و بوه‌هۆى گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 60 كه‌س.