ناوەرۆكی دیداری مەسعود بارزانی و عەلی باپیر ئاشكرا دەكرێت

13/09/2019

نەوا


عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی باس لەوەدەكات لەگەڵ پارتی رێككەوتوون كە ساردبوونەوەی پەیوەندیەكانیان تێپەڕێنن و لە قۆناغی ئایندەدا پەیوەندیەكی باشیان هەبێت.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و عەلی باپیر ئەمیر كۆمەڵی ئیسلامی لە سەڵاحەدین كۆبوونەوە.
لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا عەبدولستار مەجید سەبارەت بەو سەردانە رایگەیاند: " سەردانەكە بەسەرەتایەك بۆ دروستكردنەوە و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانمان دەبینین ئەنجامەكانیش لەمەودا دەبینین كەهەردولا ڕێك و كۆك بوین لەسەر ئەوەی ئەو قۆناغە تێپەڕی كەپەیوەندییەكانمان ساردبوو لەبەر هەر هۆكارێك بێت، بەڵام قۆناغی ئایندەمان هەردولامان بەباشمان زانی كە پەیوەندییەكانمان باش بێت."
ئاشكراشی كرد، لە دیدارەكەدا عەلی باپیر رایگەیاندووە، ئەوەی ڕونكردەوە كە ئێمە ئەگەر ڕەخنەیەكمان گرتبێت بەتوند زانرابێت ئەوا هەر لەدڵسۆزیمان بووە بۆ هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانیش باسی ئەوەی كرد، كە وتومانە بۆچی كۆمەڵی ئیسلامی وا نیگەرانە؟ ئایا مەكتەبی سیاسی پارتی شتێكی وایكردووە كە كۆمەڵی ئیسلامی وا توڕە بكات و لێدوان و خیتابیان بەرامبەر ئێـمە واتوند بێت، ئێمە ئومێد دەكەین دوای ئەم دیدارە پەیوەندییەكان بەرەو باشی بڕۆن.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رەتیشیكردەوە، لە دیدارەكەدا باس لەوە كرابێت كە بۆچی پارتی لە سەروبەندی پێكهێنانی حكومەتدا سەردانی نەكردوون و وتی: "ئەو بابەتە تێپەڕی و كۆتایی پێهاتووە."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group