نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 96 كاتژمێری رابردوودا، بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، توانیان 2 مەفرەزەی چەكداری داعش دەستگیربكەن.
باس لەوەشكراوە، لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی نهێنی داعش كە كۆی گشتییان دەكاتە 22 كەس، دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆری چەكی قورس و مامناوەند و بچوك، بۆمبی دەستی، دووربینی سەربازی و تەقەمەنی كە بەنیازبوون لە ناوەڕاستی مانگی 9 دا چەند كردەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، كاتژمێر 11:20 خولەكی شەوی 2026/9/12 لە كاتی دەستگیركردنی ئەمیری شەرعی گروپەكە لە خورماڵ، تەقە روویداوە، بەڵام توانرا ئەمیری شەرعی گروپەكە دەستگیربكرێت و ئۆپراسیۆنەكە بەبێ زیانی گیانی كۆتایی هاتووە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، سەرجەم ئەندامانی گروپە دەستگیركراوەكە لە نەتەوەی كوردن.