فۆرین نیوز: بۆ شەڕی دژی توركیا، ئەمریكا راهێنانی بەهێزە كوردیەكان كردوە

16/10/2019 جیهان

نەوا
گۆڤاری فۆرین نیوزی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا راهێنانی بە هێزە كوردیەكانی كردەوە بۆ روبەڕوبونەوەی سوپای توركیا لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەریان.
ئەو گۆڤارە ئەمریكییە لە راپۆرتێكدا لەزاری بەرپرسانی ئەمریكییەوە بڵاویكردوەتەوە، هێزە كوردیەكان لە پاش پەلاماری سەر عفرین، تۆڕێكی تونێلیان لە خۆرهەڵاتی روباری فورات دروستكردوە وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری هێرشی توركیا بۆسەریان.
بەگوێرەی گۆڤارەكە، ئامانجی هێزە كوردیەكان لەو كارەیان پاراستنی خۆیان بوە لە هێرشە ئاسمانیەكانی توركیا و خۆڕاگرتن لەبەرامبەر پەلامارەكاندا، ئەویش لانیكەم تا ئەوكاتەی هێزێكی وەك روسیا دێتە هاوكێشەكەوە.
هەروەها گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەكردوە، سوپای ئەمریكا راهێنانی بەهێزە كوردیەكان كردوە وەك هاوئاهەنگیكردن لەناو تونێلەكاندا لەكاتی هێرشی سەربازی توركیا، سەرەڕای راهێنان و تاكتیكی بەرگریی قوڵ لەكاتی روبەڕوبونەوەی پەلامارەكاندا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group