نەوا-
سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای گازی سروشتیی شلكراوەی عومان رایگەیاند، قەیرانی گەرووی هورمز لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆتایی دێت.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز ، حەمەد نوعمان سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای گازی سروشتیی شلكراوەی عومان لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسێك لە بانكۆك رایگەیاند، قەیرانی گەرووی هورمز هیچ كاریگەرییەكی لەسەر پلانی درێژخایەنی كۆمپانیاكەمان نابێت.
نوعمان روونیشی كردەوە، ئەوان پێشتر پلانیان بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنان داڕشتووە و ماوەی دوو ساڵە لەسەر ئەو پرسە كار دەكەن.
نوعمان باسی لەوەشكرد، پلانەكانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی بەرهەمهێنانە، نەك وەڵامدانەوەی ئەو قەیرانانەی روویان داوە.