دیموكراتەكانی ئەمریكا دژی رێككەوتنی ئیدارەی ترەمپ و ئەردۆغان دەوەستنەوە

18/10/2019 جیهان

نەوا
دیموكراتەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رێككەوتنەكەی جێگری سەرۆكی وڵاتەكەیان و سەرۆكی توركیا لە بارەی سوریا بە رێككەوتنێكی خەڵەتێنەر ناو دەبن و باس لەوەدەكەن ئیدارەی ترەمپ هەموو شتێكی رادەستی ئەردۆغان كردووە.
نانسی پیلووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا و چاك شومر سەرۆكی دیموكراتەكانی ئەنجومەنی پیران لە بەیانامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند، لە رێككەوتنی ئاگربەستدا، ئەردۆغان هیچ سازشێكی نەكردووە و ئیدارەی ترەمپ هەموو شتێكی رادەست كردووە.
پیلووسی و شومر راشیانگەیاندووە، ئەو رێككەوتنە خەڵەتێنەرە و ئیدارەی ترەمپ متمانەی بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا نەهێشتووە و پەیامێكی داوەتە دۆست و نەیار، كە ناكرێت متمانە بە گوتار و پەیامەكانمان بكەن.
ئاشكراشیان كردووە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر سزادانی توركیا دەدات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group