حكومەتی یەمەن بڵاویكردەوە، هەوڵی سەرلەنوێ رێكخستنەوەی هێزەكان و بڵاوكردنەوەیان دەدات بۆئەوەی ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی حوسییەكان كۆنترۆڵ بكەنەوەو ژمارەیەك لە سەربازانیان رویان لە مائریب كردوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزەكانی حوسی بەهاوكاری ئێران لەڕێگەی سوپای پاسداران و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا پشتیوانیی ئەو هێرشەیان كردوە كە حوسییەكان توانیویانە دەستبەسەر ناوچەی سەخت و بەرفراواندا بگرن.
گروپە چەكدارەكانی نزیك لە سعودیە هەوڵی دەرهێنانی ئەو ناوچانە دەدەن كە حوسییەكان دەستیان بەسەردا گرتوە، تەنانەت سعودیە لەڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە هێرش دەكاتە سەریان.