نه‌وا
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی چاكسازی راسته‌قینه له ماوه‌یه‌كی گونجاو ده‌كات و هه‌رجۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی و به‌كارهێنانی وڵاته‌كه وه‌ك گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ هه‌رێمیه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، سیستانی جارێكی تر هۆشداری داوه له زۆری رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی و خراپی دۆخی خزمه‌تگوزاریه‌كان و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ئكیدی كردۆته له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی حه‌قیقی له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و گونجاو‌دا.
سیستانی پێشوازیشی له پێشنیازه‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كردووه به مه‌به‌ستی ده‌رچوون له ته‌نگه‌ژه‌ی ئێستای عێراق و له هه‌مان كاتیش‌دا دژی هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه وه‌ستاوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، كه نابێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێ هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا نوسینگه‌ی سیستانی باسی له پێویستی كۆتاییهێنان به به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران كردووه.