نه‌وا
عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی ئێران ده‌ڵێت "هێزه ئه‌منییه‌كان له ئێستادا دانیان به‌خۆیاندا گرتوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام بن له هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌ته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان بۆ هێنانه‌ئارای سه‌قامگیری له‌ئه‌ستۆده‌گرن".
وەزیری ناوخۆی ئێران لێدوانێكی بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران داوە و جەختیكردوەتەوە، تا ئێستا هێزە ئەمنییەكان دانیان بەخۆیاندا گرتوە و لەگەڵ خۆپیشاندەراندا ئاسانكاربون، بەڵام ئەگەر خۆپیشاندەران بەردەوام بن لە هەڵكوتان و هێرشكردنەسەر دامەزراوە گشتی و تایبەتەكان، ئەوكات هێزە ئەمنییەكانی ئێران ئەركەكانیان لە هێنانەئارای ئارامی و سەقامگیری لەئەستۆدەگرن.
له رۆژی هه‌ینییه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به گرانكردنی نرخی به‌نزین سه‌ریهه‌ڵداوه و له هه‌ندێك شار گرژی و ئاڵۆزی دروستبوون، ئاماره نافه‌رمییه‌كانیش باس له بوونی كوژراو و بریندار ده‌كه‌ن.