نه‌وا
زانایانى هیندستان ئاشكرایانكرد، له‌ساڵى 2017دا كۆریاى باكور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى ئه‌تۆمى گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه و شاخێكى بۆ چه‌ند مه‌ترێك جوڵاندوه.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانایانى "ناوه‌ندى ئهپلیكهیشنى بۆشایى ئاسمان"، كه دامه‌زراوه‌یه‌كى هیندیه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمیه‌ى كۆریاى باكور له‌ساڵى 2017 ئه‌نجامیداوه، 17 هێنده‌ى ئه‌و بۆمبه ئه‌تۆمیه‌ى ساڵى 1945 ئه‌مریكا به‌هێز بوه، كه ئاراسته‌ی هێرۆشیماى ژاپۆنی كرد.
رونیشكراوه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمیه‌كه بوه‌ته‌هۆى جوڵاندنى شاخى "مانتاب" به دوری چه‌ند مه‌ترێك، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه 164 مه‌تر له لوتكه‌ى شاخه‌كه‌وه دوربوه، هه‌روه‌ها 20 مه‌تریش ناوچه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى قوڵكردوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكور به یه‌كێك له سه‌ركرده نامۆكانی جیهان داده‌نرێت و چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ى له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى كردوه به‌چه‌كه ئهتۆمیهكانى، به‌ڵام له‌ماوه‌ى دواییدا ده‌ستی به دانوستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كردوه و تائێستاش هیچ ئه‌نجامێكى به‌رچاوى نه‌بوه.