رەنگە هەفتەی داهاتو رادەستكردنی نەوتی هەرێم و ناردنی پارە لە بەغداوە یەكلابكرێتەوە

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا
حەسەن ئالی پەرلەمانتاری عیراق دەڵێت "هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەستپێدەكاتەوە بۆئەوەی بەزویی لە پەرلەماندا پەسند بكرێت".
حەسەن ئالی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوەدەكات، رێكنەكەوتنی نێوان بەغداو هەرێمی كوردستان بوەتەهۆی دواخستنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020، چونكە ئەنجومەنی وەزیران چاوەڕێی رێككەوتنی هەردوولایە.
وتیشی "گفتوگۆكان، كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە وەستێنرابون، هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكەنەوە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی حكومەت بتوانێت پرۆژەیاساكە بنێرێتە پەرلەمان و بەزوترین كات دەنگی لەسەربدرێت، تا حكومەت بتوانێت داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكات".
ئەو پەرلەمانتارە كوردە رونیكردوەتەوە، گفتوگۆ لەسەر پشكی هەرێم و دابەشكردنی موچە و رادەستكردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە دەكرێت، لەبەرانبەر ئەوەشدا بەغدا بەڵێنی پابەندبون بە شایستە داراییەكانەوە دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group