نه‌وا
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و پچڕاندنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌و وڵاته شه‌رمه‌زار ده‌كات.
هیومان رایتس وۆچ له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه، هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران زه‌بروزه‌نگێكی له‌راده‌به‌ده‌ریان بۆ سه‌ركوتی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌كارهێناوه.
راشیگه‌یاندووه، حكومه‌تی تاران له رێگه‌ی پچڕاندنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و دابڕاندنی خه‌ڵكه‌كه‌ی له جیهانی ده‌ره‌وه، هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردن و شاردنه‌وه‌ی سه‌ركوتی خوێناوی هاوڵاتیانی ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كردووه، پچڕاندنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت جیا له‌وه‌ی پێشێلكردنی مافی ئازادی راده‌بڕین و ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیاریه، له‌هه‌مان كاتدا بنپێكردنی مافی كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌یه.
له‌دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له رۆژی هه‌ینیه‌وه شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان ئێران و رۆژهه‌لاتی كوردستانی گرته‌وه و به پێی ئامارێكی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر له 100 كه‌س له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كوژراون.
حكومه‌تی تاران بۆ رێگری كردن له فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كه، له رۆژی شه‌ممه‌وه هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی له‌و وڵاته راگرتووه.