نه‌وا
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووتری به‌غدا بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران به دڕندانه وه‌سفده‌كات، داوای سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ده‌كات، كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عیراقیش ده‌ڵێت، هێرشه‌كه ده‌چێته خانه‌ی تیرۆره‌وه.
جێنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق له‌باره‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی پردی سنه‌ك و گۆڕه‌پانی خه‌لانی له به‌غدا رایگه‌یاند، كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كداران كارێكی دڕندانه‌یه، بۆیه داوایكرد به‌زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیربكرێن و بدرێنه دادگا.
پلاسخارت داواشی له سوپای عیراق كرد هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران له توندوتیژییه‌كانی ئه‌و چه‌كدارنه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا نین.
لای خۆیه‌وه كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووتری به‌غدا ده‌چنه خانه‌ی تیرۆره‌وه، بۆیه داوایكرد ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه ده‌ستگیربكرێن و سزابدرێن.
شه‌وی رابردووتر له به‌غدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران له هه‌ریه‌ك له پردی سنه‌ك و گۆڕه‌پانی خه‌لانی، به‌هۆیه‌وه 19 خۆپیشانده‌ر كوژران و 60ی دیكه‌ش بریندار بوون.