نه‌وا
به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی توركیا ژماره‌ی زیندانیانی نێو گرتوخانه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی بێ هاوتا به‌رزبۆته‌وه و به‌شێكی به‌رچاویشیان ده‌ستگیركراوانی سیاسین.
رۆژنامه‌ی "حوڕییه‌ت"ی توركی به پشت به‌ستن به ده‌سته‌ی ئاماری حكومه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه، ژماره‌ی زیندانیان له كۆتایی مانگی 12ی ساڵی رابردودا گه‌یشتبوه نزیكه‌ی 264 هه‌زار كه‌س، كه 14 له سه‌د به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2017 زیاتر بوه.
داتاكان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕو، كه ساڵی 2013 ته‌نها 188 زیندانی هه‌بوه له‌نێو هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێكی خه‌ڵكی توركیادا، به‌ڵام تا ساڵی 2018 ژماره‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه تا گه‌یشتوه‌ته 323 كه‌س بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێكی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ژمارانه، توركیا بۆته دووه‌م ده‌وڵه‌تی نێو رێكخراوی هاریكاریی ئابوری و په‌ره‌پێدان، كه زۆرترین هاووڵاتی زیندانی كرابێتن، له كاتێكدا ئه‌و رێكخراوه 36 ده‌وڵه‌تیش له‌خۆی ده‌گرێت.
رۆژنامه توركییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له گرتوخانه‌كاندان، تاوانبارانی دۆسییه‌كانی دزیكردنن، كه رێژه‌كه‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 79%ی هه‌موو زیندانییه‌كان، تاوانبارانی دۆسێی كوشتنیش رێژه‌كه‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 4%.
هه‌رچه‌نده ئامارێكی دروست نییه له‌باره‌ی زیندانیانی سیاسی له توركیادا، به‌ڵام رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندوه، كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه سیاسیانه‌ی له گرتوخانه‌كاندا گه‌یشتوه‌ته 48 هه‌زار كه‌س، واته یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی هه‌موو زیندانیانی نێو گرتوخانه‌كان پێكده‌هێنن.