بەحرەین نازناوی كەنداوی بەدەستهێنا

08/12/2019 وەرزش

نەوا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەحرەین جامی كەنداوی لەنێو خاكی قەتەردا بەدەستهێنا.
شەوی یەكشەممە دوا یاری جامی كەنداو 24 لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەحرەین و سعودیە بەڕێوەچو، كە تێیدا هەڵبژاردەی بەحرەین بە تاكە گۆڵێكی محەمەد سەعد رمێحی لە خولەكی 69دا سەركەوتنی نوسییەوە و یەكەمجاریەتی ئەو نازناوە وەردەگرێت.
پێشتر بەحرەین چوار جار پلەی دووەمی و پێنج جاریش پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.
ئەو بردنەوەیەی بەحرەین لەسەر خاكی قەتەر هەم مانایەكی گەورەی وەرزشی هەیە و هەم پەیامێكی سیاسی، چونكە ماوەی دوو ساڵە سعودیە و بەحرەین و ئیمارات لە كەنداو ئابڵوقەیان خستوەتەسەر قەتەر و هەموو جۆرە پەیوەندییەكیان لەگەڵیدا بچڕاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group