نه‌وا
ئاژانسێكی سه‌ر به سوپای پاسداران بۆ دووه‌م جار و پاش شه‌ش ساڵ وێنه‌ی تونێله‌كانی هه‌ڵگرتنی موشه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، كه به شاره موشه‌كیه‌كان ناسراون.
ئاژانسی ته‌سنیم له هه‌واڵێكدا سێ وێنه‌ی یه‌كێك له تونێله‌كانی هه‌ڵگرتنی موشه‌كه‌كانی ولاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئێران وه‌ك شاری موشه‌كی باس له‌و تونێلانه ده‌كات و بۆیه‌كه‌م جار ساڵی 2014 وێنه‌ی ئه‌و تونێلانه‌ی بڵاوكردبوه‌وه.
هه‌ر ئه‌و كات ئه‌میرعه‌لی حاجی زاده فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی سوپای پاسداران رایگه‌یاندبوو، شاره موشه‌كیه‌كانیان له قوڵایی 500 مه‌تری چیاكان، له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا هه‌ن و ئاماده‌ن بۆ به‌رگری له وڵاته‌كه.
رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه سوپای پاسداران له تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی به موشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و ئه‌نبار، به‌ڵام زۆربه‌ی موشه‌كه‌كان پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌كانیان كه‌وتنه‌خواره‌وه.