نه‌وا
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز خۆرئاوای توركیای هه‌ژاند و به‌هۆییه‌وه چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك داڕمان و به‌رپرسانیش ده‌ڵێن "هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه".
ده‌زگای كاره‌ساتی سروشتی له‌توركیا رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 5.4 پله‌ی رێخته‌ربوه و به‌قوڵایی 6.8 كیلومیتر له‌نزیك شاری ئه‌خیسار له ناوچه‌ی مانیسیای داوه.
كه‌ناڵی ئین تی ڤی-ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، بومه‌له‌رزه‌كه له شاره‌كانی ئیستانبوڵ و ئیزمیر دركی پێكراوه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌ترسا به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان رایانكردووه، له‌ده‌رئه‌نجامیشدا پێنج باڵه‌خانه‌ی چۆڵ داڕماون.