وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند

پێش 4 هەفتە جیهان

نه‌وا
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر دوو كه‌سایه‌تی و شه‌ش كۆمپانیا و چوار ده‌سته‌ی سه‌ربه‌ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێرانیدا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ده‌سته‌كانی كۆمپانیای نیشتمانی ئێرانی به‌وه‌ تۆمه‌تباركردووه‌، "سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌ رێگای داهاتی نه‌وته‌وه‌ ده‌ده‌نه‌ حكوومه‌ت تاوه‌كو خه‌رجی سوپای قودس و میلیشیا "تیرۆرسته‌كانی" دابینبكات".
ئه‌م سزایانه‌ش دوای دوو هه‌فته‌ له‌ سزا خستنه‌ سه‌ر هه‌شت به‌رپرسی حكومه‌تی ئێران دێت.
له‌ دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ناكۆكییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ لوتكه‌ و ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ ده‌كات له‌ ئێران كه‌ سزای زیاتری ده‌دات ئه‌گه‌ر "وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی" مامه‌ڵه‌ نه‌كات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group