داعشه‌ فه‌ره‌نسیه‌ به‌ندكراوه‌كانى عیراق: مردن له‌ زیندانه‌كانى عیراق باشتره‌

27/01/2020 جیهان

نه‌وا 
ئه‌و چه‌كدارانه‌ى رێكخراوى داعش كه‌ له‌ گرتوخانه‌كانى عیراقدان و سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوه‌، نامه‌یه‌ك بۆ كه‌سوكاریان ده‌نێرن و تێیدا هاتوه‌، مردن له‌ مانه‌وه‌ له‌زیندانه‌كانى عیراق باشتره‌.
گۆڤارى "فلۆگ"ى فه‌ره‌نسى له‌راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوه‌، ئه‌و فه‌ره‌نسیه‌ داعشیانه‌ له‌ گرتوخانه‌كانى عیراقدان له‌نامه‌كه‌یاندا باس له‌ بارودۆخى خراپیان ده‌كه‌ن و ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، كه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانى گرتوخانه‌كانه‌وه‌ روبه‌ڕوى هه‌ڕه‌شه‌ و سوكایه‌تیى زاره‌كى و جه‌سته‌یى ده‌بنه‌وه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌ "هه‌ندێكمان روبه‌ڕوى ئه‌شكه‌نجه‌ و سوكایه‌تیكردن ده‌بینه‌وه‌، فشاره‌كانی سه‌رمان به‌شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكمان به‌ته‌واوه‌تى خۆیان دابڕیوه‌، مردن زۆر باشتره‌ له‌م بارودۆخه‌ى ئێستا".
هه‌ر له‌نامه‌كه‌دا ئه‌و داعشه‌ بیانییانه‌ باسیان له‌وه‌ش كردووه‌ "فه‌ره‌نسا ئێمه‌ى ناوێته‌وه‌ و عیراقیش سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركردوین".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group