نه‌وا
شوان محه‌مه‌د ته‌ها لێپرسراوى لقى به‌غداى پارتى پێی وایه، ناكرێت نكۆڵی له كاریگه‌ریی موقته‌دا سه‌در و لایه‌نگرانی بكرێت له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان، چالاكوانێكی مافى مرۆڤیش پێی وایه، به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كان دوای نه‌مانی پشتگیریی سه‌درییه‌كان، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه خۆپیشاندانه‌كان سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نن.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها لێپرسراوى لقى 5ى به‌غداى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌به‌رنامه‌ى ئاراسته‌ى رادیۆى نه‌وا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه "موقته‌دا سه‌در كاریگه‌ریى هه‌یه و ناكرێت قه‌باره‌ى لایه‌نگره‌كانى به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت".
سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ئاست كهموكوڕٍییهكان، وه‌ك بهشدارێك له حكومه‌تى عیراق وتى: ئێمه‌ش به‌رپرسیارین به‌ڵام به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ئایا بێده‌نگ بوین یان نا، ده‌مێكه هه‌رێمى كوردستان ئه‌و ئاماژانه‌ى به به‌غدا راگه‌یاندووه كه حوكمڕانیى عیراق ناته‌ندروسته و ده‌وڵه‌تدارى به‌و جۆره ناكرێت.
به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رایه‌وه كه خۆپیشاندان هیچ چاره‌سه‌ر ناكات، هه‌ڵشۆ عه‌بدولفه‌تاح چالاكوانى مافى مرۆڤ له به‌رنامه‌كه‌دا وتى: به خۆپیشاندان به‌شێك له داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بوون، وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ى یاساى ئیمتیازاتى پله باڵاكان و یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند یاسایه‌كى تر.
سه‌باره‌ت به توندوتیژى و سوتاندنى تایه و لهحیمكردنى ده‌رگاى فه‌رمانگه‌كانیش وتى: ئه‌وه ده‌ره‌نجامه و ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هۆكاره‌كه‌ى، كه ماوه‌ى 4 مانگه وه‌ڵامى خۆپیشانده‌ران نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى به به‌ڵگه‌ى بێلایهنبوونى خۆپیشانده‌ران باسكرد، كه له‌دواى تویتهكى موقته‌دا سه‌دریش هه‌ر به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایى ده‌ربڕین.