نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژاپۆن ئاشكریكرد، كه‌شتیه‌كى گه‌شتیارى كه له به‌نده‌ى یۆكۆهاما وه‌ستاوه 10 توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆناى له‌سه‌ر بوه ئه‌وه‌ش دواى پشكنینى سه‌رنشینانى كه‌شتیه‌كه ده‌ركه‌وتوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژاپۆن بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژى سێ شه‌ممه پشكنین بۆ 3 هه‌زار و 700 سه‌رنشینى كه‌شتى "دایمۆند پرنسیس" كراوه، كه ئه‌و كه‌شتیه مانگى پێشوو له‌شارى ووهانى چینه‌وه كه‌وتبوه ڕێ.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتوه 10 گه‌شتیارى سه‌ر كه‌شتیه‌كه توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه پێشتر گه‌شتیارێكى سه‌ر كه‌شتیه‌كه له هۆنگ كۆنگ دابه‌زیوه و ده‌ركه‌وتوه توشبوو بوه به كۆرۆنا.
به‌پێى دوایین ئاماریش كه لیژنه‌ى ته‌ندروستیی چین بڵاویكردوه‌ته‌وه، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته 491 كه‌س، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له 24 كاتژمێر رابردودا 65 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها زیاتر له 24 هه‌زار و 300 كه‌سیش توشبوى ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.