ئەڵمانیا.. سەرجەم كوژراوەكانی دوو رووداوی تەقەكردنەكە كوردن

20/02/2020 جیهان

نەوا
پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشكرایكرد، سەرجەم قوربانیەكانی دوو روداوی تەقەكردنەكەی ئەو وڵاتە كوردن و یەكێك لە تەقەكەرەكانیش خۆی و دایكیشی كوشتوە، هەروەها تۆمارێكی ڤیدیۆیی و نامەیەكی یەكێك لە بكوژەكان دۆزراوەتەوە و لەئێستادا لێكۆڵینەوەی لێ‌ دەكرێت.
شەوی رابردوو لەدوو رودوای تەقەكردن لە دوو كافتریای ناوچەی هاناوی ئەڵمانیا 11 كەس كوژران، پۆلیسی ئەڵمانیاش ئاشكرایكرد كە قوربانیەكان لە نەتەوەی كوردن و یەكێك لە بكوژەكان لەماڵەكەی خۆیدا دایكی خۆی كوشتوە و دواتریش خۆی كوشتوە، تائێستاش تەقەكەری دووەم دەستنیشان نەكراوە.
پۆلیسی ئەڵمانی ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە، نامەیەك و گرتەیەكی ڤیدیۆیی دانپێدانانی یەكێك لە بكوژەكان دۆزراوەتەوە و لەئێستادا شارەزایان لێكۆڵینەوەی لێدەكەن.
بەپێی زانیاریەكان، یەكێك لە تەقەكەرەكان پێش دەستكردن بە تەقەكردن قسەی كردوە و كەسێكی راستڕەوی ئەڵمانی بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group