نه‌وا-كاروان مه‌حمود
لێپرسراوی راگه‌یاندنی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی سزادراوان به‌شێوه‌ی كه‌فاله‌ت ره‌تده‌كاته‌وه‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت، رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌رو هیچ حاڵه‌تێكی گوماناویش نییه.
فه‌رهاد قادر لێپرسراوی راگه‌یاندنی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ناردنه‌وه‌ی سزادراون ده‌كه‌ن به‌هۆی مه‌ترسی له‌بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دووره له راستییه‌وه ئه‌و كاره له‌ده‌سه‌ڵاتی چاكسازی گه‌وران نییه پێویستی به بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی ره‌تیشیكرده‌وه هیچ حاڵه‌تێكی گۆمانلێكراوی توشبووبه په‌تای كۆرۆنا له چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی بوونی هه‌بێت و وتی: "له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له كۆماری ئیسلامی ئێران به‌بڕیاری به‌ڕێز وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته به‌رو سه‌ردانیكردن قه‌ده‌غه كراوه‌و به‌رده‌وام رێنماییه‌كانی وه‌زراره‌تی ته‌ندروستی له رێگه‌ی ده‌نگی و پۆسته‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته سزادراون و بنكه‌ی ته‌ندروستی چاكسازی گه‌ورانیش پشكنینی به‌رده‌وام بۆ ته‌ندروستییان ده‌كات و ده‌ستكێش و ده‌مامك و پاكه‌ره‌وه‌ش دراوه‌ته سه‌رجه‌م سزادراون و كارمه‌ندانی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی".