نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی گه‌رمیان له رێگه‌ی تاقیگه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه، پشكنینی خوێن بۆ جێگیركراوانی كارانتینی گه‌رمیان ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه د.سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی گه‌رمیان رایگه‌یاند، پاش په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی و ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنی پێویست، له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه پرۆسه‌ی پشكنینی خوێن بۆ جێگیركراوانی كارانتینی سنوره‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، له پرۆسه‌كه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی له كارانتینه‌كاندا جێگیرن و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی دیاریكراویان ته‌واوكردوه، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێنه‌وه ماڵه‌وه، پشكنینی تاقیگه‌یی وردیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت به‌مه‌به‌ستی دڵنیابونه‌وه له سه‌لامه‌تییان و نه‌بونی هیچ نیشانه و ئاماژه‌یه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
جه‌ختیشكرده‌وه، به‌پێی ریزبه‌ندی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان پشكنینه‌كه سه‌رجه‌م جێگیركراوان ده‌گرێته‌وه.