نوێترین زانیاری لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەنرا

23/03/2020 عێراق

نەوا
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان له ‌بەغدا رایگەیاند، وەزیری داراییی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ ئیمزای لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مانگە كردووە و ڕەوانە دەكرێت.

فارس عیسا نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان له ‌بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، "وەزیری داراییی حكوومەتی عێراق ئیمزای لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مانگەش كردووە و بڕیارە دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان پارەكە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت بۆ ئەوەی دابەش بكرێت."

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له ‌بەغدا وتیشی: "بەغدا بەردەوامە لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هیچ كێشەیەك نییە بۆ ئەوەی مووچەكە ڕەوانە بكرێت و بەردەوامیش دەبێت تا بودجەی نوێ پەسەند دەكرێت و قەیرانی داراییش كاریگەریی نابێت لەسەر ڕەوانەكردنی پارەكە لە لایەن بەغداوە.''

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group