نەوا-
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی بەرەو تاران بەڕێكەوت.
عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویەتی، ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی بەرەو تاران بەڕێدەكەوین و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆدەبینەوە، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیە گرنگە هاوبەشەكان، هاوكاریی دوولایەنە و راوێژكردن لەبارەی پرسە ناوچەییەكان و ئەو هەوڵانەی كە ئامانجیان چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا.
باسی لەوەشكرد، عێراق و ئێران بە پەیوەندییە مێژوویی و شارستانییەكان، سنووری جوگرافی و بەرژەوەندیی هاوبەش بەیەكەوە بەستراونەتەوە، ئەمەش وا دەخوازێت بەردەوام بین لە كاركردن بە گیانی گفتوگۆ، هاوكاری و رێزی هاوبەش بە شێوەیەك كە پەرە بە گەشەپێدانی بەردەوام و خۆشگوزەرانی گەلانی هەردوو وڵات بدات و بەشداربێت لە پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.