ئیتالیا.. پێنج هەزار تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

25/03/2020 جیهان

نەوا
حكومەتی ئیتالیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزار و 210 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار كراون و 683 كەسی تریش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو ئامارە فەرمیانە كۆی تووشبوان گەیشتوەتە سەرووی 74 هەزار كەس و ژمارەی ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە، حەوت هەزار و 500 كەسە.
هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانە، تا ئێستا نۆ هەزار و 362 كەس لە ئیتالیا چاكبوونەوە.
لەسەرتاسەری جیهان 452 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و زیاتر لە 20 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 113 هەزار كەسیش چاكبوونەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group