وەزیرێكی عیراق: ترسی من لە دابەزینی نرخی نەوت نییە لەوە دەترسم كڕیاری نەمێنێت

02/04/2020 عێراق

نەوا
بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكانی حكومەتی عیراق دەڵێت "لە دابەزینی نرخی نەوت ناترسم، بەڵكو لەوە دەترسم رۆژێك بێت كەس نەبێت نەوت بكڕێت".
بەنگین رێكانی لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "ترسی من لەوە نییە نرخی نەوت بەو شێوەیە دابەزیوە، كە جێی نیگەرانییە".
باسی لەوەشكردوە، ترسەكەی لەوەیە بەمنزیكانە رۆژێك بێت، كە كەس نەبێت نەوتی پێ‌ بفرۆشیت. دەشڵێت "خودایە ئەو شەڕە لەسەر وڵاتەكەمان و مرۆڤایەتی دوربخەرەوە".
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خواست لەسەر نەوتی خاو زۆر كەمی كردوە و بەهۆی ئەوەشەوە تائێستا نەوت 60%ی نرخەكەی لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group