نه‌وا
شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق داوا ده‌كات كه قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتوچۆ دواى رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سنورداركردنى ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و هۆشداریش ده‌دات له په‌ره‌سه‌ندنى په‌تاكه به‌هۆى پابه‌ندبون بهرێوشوێنهكانى خۆپاراستنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لى لامى ئه‌ندامى شانه‌كه به ئاژانسى هه‌واڵى عیراقیه‌ى وتوه، شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مان داوا ده‌كات دواى رۆژانى جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ش به‌هۆى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، باس له‌وه‌شده‌كات كه رۆڵى شانه‌كه‌یان جێبه‌جێكردن نییه و ته‌نها چاودێرى و به‌دواداچونى رێوشوێنه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه له نزیكه‌وه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، شانه‌كه به‌دواداچون بۆ ئه‌و رێوشوێنانه ده‌كات كه گیراونه‌ته به‌ر، هۆشداریش ده‌دات له بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى په‌تاكه به‌هۆى پابه‌ندبون به رێوشوێنه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه.
عه‌لى لامى ده‌شڵێت، وڵاته روبه‌ڕوى كاره‌ساتێكى گه‌وره ده‌بێته‌وه و ژماره‌ى زۆر زیاتر تۆمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بون به رێوشوێنه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه به‌رده‌وام بێت، داواش له حكومه‌ت ده‌كات كه رێوشوێنى توند به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگیرێته به‌ر، داواش له هاووڵاتیان ده‌كات پابه‌ندى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و ئه‌و رێوشوێنانه بن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دایناوه.