نه‌وا ـ سه‌عید عه‌بدوڵڵا ـ هه‌ولێر
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو كۆمپانیای ئینته‌رنێت نرخیان دابه‌زاندووه و خێراییشیان زیاد كردووه، دا‌واشیان له حكومه‌تی عیراق كردووه باجی فرۆشی كارتی موبایل بۆ كوردستان بگێڕێته‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی: پرۆژه‌ی دابه‌زاندنی نرخی ئینته‌رنێت و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی چۆته بوواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، كه پێشتر له ڕێگه‌ی هاوڵاتیانه‌وه ئاگاداركرانه‌وه كه دوو جۆر گرفت هه‌یه یه‌كیان نرخی ئینته‌رنێت و دووه‌م خێرایی ئه‌نته‌رنێت. بۆیه له سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵ داوایان له هه‌موو كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئه‌نته‌رنێت كرد، نرخه‌كانیان دابشكێنن و كوالێتی و خێراییه‌كه‌شی زیاد بكه‌ن، له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا كۆمپانیاكانی كوردتێل و فاستلینك هاتنه ناو پرۆسه‌كه‌وه و ئه‌وان به‌ڵنیان دا كه له یه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه %25ی نرخه‌كانی ئینته‌رنێت داده‌به‌زێنن به‌تایبه‌تی له كارتی 39 هه‌زاری و 50 هه‌زاردیناری.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان داوای له ته‌واوی كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت كرد كه ئه‌وانیش بێنه ناو ئه‌و كێبڕكێیه و نرخ دابه‌زێنن و خێرایی زیاد بكه‌ن. هه‌روه‌ها كرینی كارتی نایلۆن نامێنێ به‌ڵكو به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئانۆ جه‌وهه‌ر وتی: تێبینی هاوڵاتیان له‌باره‌ی نرخی كارته‌كانی موبایل وه‌ك ئاسیا سێڵ و زه‌ین و كۆڕه‌ك هه‌یه. راستی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه له ساڵی 2015وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه 20%ی باجی فرۆشتنیان خراوه‌ته سه‌ر. ئێستاش له رێگه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری كوردستان داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین كه بڕی ئه‌و باجه‌ی وه‌رده‌گیرێت به‌شی هه‌رێمی كوردستانی بداته‌وه به كوردستان.