نەوا-
لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتیان، بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندوە، لەماوەكانی رابردودا زۆرێك لە خەڵك بەهۆی لۆدی زۆر لەسەر ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی نەیان دەتوانی كۆدی سەردانیكردن بۆ بەشی مۆڵەت وەربگرن، پاش بەدواداچون و خوێندنەوە بۆ داتاكانی پێشوتر، هاوڵاتی لەكاتی پڕكردنەوەی ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە بۆ وەرگرتنی كۆد پێویستە پابەندی داواكارییەكان بێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەپێویستی زانیوە هاوڵاتی لەكاتی نۆرەگرتنی ئەلكترۆنیدا داواكارییەكان بە دروستی بنوسێت وەك ناوی سیانی، ژمارەی تەلەفونی ئەو كەسەی دەیەوێت كارەكەی بۆ رایی بكرێت، هەروەها وێنەی روخساری هاوڵاتییەكە كە دەخوازێت كارەكەی بۆ ڕایی بكرێت، هەر یەكێك لەو زانیارییانە وەك خۆی نەبێت و ساختە كرابێت هاووڵاتییەكە مامەڵەكەی بۆ رایی ناكرێت، ئەمەش لەپێناو كەمكردنەوەی قۆرخكاری و دەستەبەركردنی یەكسانییە بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت سەردانیان بكەن.