500 دز هەزارەها سەر ئاژەڵیان لە نایجیریا دزی و 18 كەسیشیان كوشت

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا
لە نایجیریا دزەیەكی سەیر و گەورە كرا، كە 500 دز تێیدا بەشداربون و هەزارەها سەر ئاژەڵیان دزی، 18 كەسیشیان كوشت، كە بەرپرسی ناوچەكەی تێدایە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ویلایەتی كاتسینا لە باكوری خۆرئاوای نایجیریاوە بڵاویكردوەتەوە، 500 كەس بە سواری ماتۆڕەوە، كە هەندێكیان چەكیان پێبوە، هەڵیانكوتاوەتەسەر ناوچەی فاسكاری-ی ویلایەتەكە.
لەوبارەیەشەوە ئیسماعیل یاو یەكێك لە دانیشتوانی ناوچەكە وتویەتی "تائێستا كوژرانی 18 كەس تەئكیدكراوەتەوە، هەروەها هەزارەها سەر ئاژەڵیان دزیوە، دزەكان هەوڵیانداوە بەرپرسی ناوخۆیی ناوچەكەش بڕفێنن، بەڵام لە هەوڵەكەدا ناوبراو كوژراوە".
هەر بەپێی زانیاریەكان، هەزارەها كەسی ناوچەكە لە ترسی پەلامارەكە هەڵاتون و ماڵەكانیان جێهێشتوە.
نایجیریا یەكێكە لەو وڵاتانەی بارودۆخی ئەمنی تێیدا زۆر خراپە و تەنها لە ماوەی ساڵی رابردودا، مافیا و گروپەكان سەدان كەسیان كوشتوە یاخود رفاندوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group