زانیاری نوێ لە بارەی موچەوە ئاشكرا دەكرێت

02/06/2020 عێراق

نەوا
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە حكومەت بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی پێویستی بەقەرزی دەرەكی نیە.
محاسن حەمدون ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەت توانای چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەیە و پێویستی بەوەی نییە قەرزی دەرەكی بكات..
رونیشیكردەوە نرخی نەوت بەرزبوەتەوە و كاتێكیش نرخی برەمیلێك 40 دۆلار بێت حكومەت دەتوانێت بەبێ كێشە موچەی فەرمانبەران دابینبكات لەماوەی دو بۆ سێ مانگی ئایندەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group