نه‌وا
له به‌رازیل زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له شه‌و و رۆژێكدا له وڵاته‌كه تۆماركرا، كۆی توشبوانی وڵاته‌كه‌ش گه‌یشته نزیكه‌ی 585 هه‌زار كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌رازیل ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنای له 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، هه‌زار و 349 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه زۆرترین ژماره‌یه له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا له‌و وڵاته به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ستبده‌ن، به‌وه‌ش ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه له به‌رازیل بۆ نزیكه‌ی 32 هه‌زار و 570 كه‌س به‌رزبوه‌وه و له پله‌ی چواره‌می وڵاتانی جیهاندایه بۆ زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان.
هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستا له به‌رازیل نزیكه‌ی 585 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسهكهبون و له‌و رووه‌وه دووه‌م وڵاتی جیهانه له دوای ئه‌مریكاوه كه زۆرترین توشبوی تێدا تۆماركراوه.