نه‌وا
دانیشتنی دادگاییكردنی دۆزگین ته‌مۆ (چیچه‌ك كۆبانێ) به‌رێوه‌چوو كه له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له لایه‌ن سوپای توركیا و چه‌كدارانیه‌وه به‌دیل گیرابو، دادگا بڕیاری دا ئازاد نه‌كرێت.
ئاژانسی فورات نیوز رایگه‌یاند، سوپای به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی سوریا كه له چه‌كدارانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا پێكدێت، له ئۆپراسیۆنی داگیركردنی باكووری و رۆژهه‌ڵاتی سوریادا له گوندی مشره‌فای عه‌ین عیسای باكووری و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا دۆزگین ته‌مۆ (چیچه‌ك كۆبانێ) یان به‌دیل گرت و دواتر له لایه‌ن سوپای توركیاوه بۆ روحا گواسترایه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی چیچه‌ك كۆبانێ له ٥مین دادگای سزا قوڕسه‌كانی روحا به‌ڕێوه‌چو، كه به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی كرد‌و له رێگه‌ی وه‌رگێڕه‌وه به كوردی وته‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و له‌دڵه‌وه به‌شداری له رێكخراوترین هێزی باكووری سوریا بوه، چه‌كی به‌كار نه‌هێناوه و له‌ناو خه‌باتی هاوكاری مرۆڤیدا جێی گرتوه.
هیدایه‌ت ئه‌نمه‌د پارێزه‌ری ته‌مۆ پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، ئایا كێ به‌كرێگرته‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه و وتی: "له دۆسیه‌كه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نییه، كام ئه‌ندامانی ئۆسۆ به‌كرێگرته‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه، دیار نییه، له‌باره‌ی برینداربونی هیچ زانیاریه‌ك نییه. ئۆسۆ ناتوانێت كه‌س ده‌ستگیر بكات، ئه‌م ده‌ستگیركردنه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسایه، به‌كرێگرته‌كه‌مان خه‌ڵكی ره‌قایه. پێویسته ئاشكرا بكرێت كێ ده‌ستگیریكردوه".
لیژنه‌ی دادگا ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه و بڕیاریدا چیچه‌ك كۆبانێ ئازاد نه‌كرێت و دانیشتنی دادگا بۆ 28ی ته‌موز دواخرا.