ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهان گەیشتە نزیكەی 11 ملیۆن كەس

03/07/2020 جیهان

نەوا
بەپێی نوێترین ئامارەكان ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتوەتە نزیكەی 11 ملیۆن كەس و لەو ژمارەیە زیاتر لە شەش ملیۆن و 153 هەزار كەس چاكبوونەتەوە و نزیكەی 525 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی ئامارەكان ژمارەی تووشبوان لە ئەمریكا بۆ دو ملیۆن و 837 هەزار كەس بەرزبوەتەوە و زیاتر لە 131 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە و یەك ملیۆن و 191 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.
لە بەرازیل ژمارەی تووشبوان یەك ملیۆن و 500 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و نزیكەی 62 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و 916 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.
وڵاتی روسیا لە پلەی سێهەمی وڵاتانی گیرۆدەی كۆرۆنایە و تا ئێستا 661 هەزار تووشبووی تێدا تۆمار كراوە و نزیكەی نۆ هەزار و 700 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 428 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.
لە وڵاتانی هیندستان، پیرو، چیللی، مەكسیك، پاكستان، سعودیە و ئەفریقای باشوریش ژمارەی تووشبوان بەخێرایی لە بەرزبوونەوەدایە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group