لەبارەی جێگیربوونی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە زاخۆ رونكردنەوە دەدرێت

03/07/2020 عێراق

نەوا
فەرماندەی هێزی یەكەی پاسەوانیی سنووری سەر بە هێزەكانی حكوومەتی عیراق دەڵێ، لەبەر ئەو گرژییانەی لە نێوان هێزەكانی توركیا لەنێو خاكی عیراق و هەرێمی كوردستاندا ڕوویان دا، دەستیان بە جووڵە كردووە بۆ ئەوەی هێزە بیانییەكان لە خاكی عیراق دوور بنەوە.
دلێر فەرزەندە زێباری فەرماندەی هێزی یەكەی پاسەوانیی سنووری سەر بە هێزەكانی حكوومەتی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە: "هەر دوای ئەم گرژییانە، حكوومەتی عێراق لیژنەیەكی پێك هێنا و دەستیان بە جووڵەی هێزەكانیان كرد و لە سەرەتای ئەم مانگە هاتنە قەزای زاخۆ و لە چەند شوێنێك بارەگایان دانا بۆ ئەوەی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیا زیاتر نەیێتە نێو خاكی عێراقەوە."
وتیشی: "لە پێنج شوێن نیشتەجێ بووین، ئەو شوینانەش شوێنی ستراتیژین لە زنجیرە چیای كێرە و قەڵای شەهبانیێ."
باسی لەوەشكرد: "هەبوونی هێزەكانی سنوور و جیگیربوونیان شتێكی نوێ نییە، پێشتریش هێزەكانمان لە سنوور هەبوون."


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group