نهوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، كە هەر پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرێك لە پشكنین دەركەوێت تووشی كۆرۆنا بووە مۆڵەتی ئاسایی پێ دەدرێت.
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، “هەر پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرێك دەنگۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە پێویستە پشكنینی كۆرۆنا لە تاقیگەكانی تایبەت بە كۆرۆنا بكات”.
باسی لهوهشكردووه، كە ئگەر دەربكەوێت تووشی كۆرۆنا بووە ئەوا مۆڵەتی ئاسایی پێ دەدرێت و دەستلەكارهەڵگرتن و دەستبەكاربوونی بۆ دەكرێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، هەر پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرێك ئەوە نەكات خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر بە ڕێكارە یاساییەكان.