شێوازی دابینكردنی موچەی مانگەكانی داهاتوو دەخرێتەڕوو

10/07/2020 عێراق

نەوا
بەوتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بۆ موچەی فەرمانبەران تا كۆتایی ئەمساڵ حكومەت پێویستی بە 28 ملیار دۆلارە، 18 ملیاری لەرێگەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكیەوە و 10 ملیاریشی لەرێگەی داهاتی ناوخۆوە دابیندەكرێت.
جەمال كۆچەر ئەندامیی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ل ‌لێدوانێكدا رایگەیاند، بەگوێرەی یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی، بانكی ناوەندی موچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگەكانی حوزەیران، تەموز و ئاب دابینكردوە، كە مانگانە موچەی فەرمانبەران 5.5 ملیار دۆلاری پێویستە.
وتیشی، حكومەتی عیراق بۆ ئەوەی موچەی سەرجەم مانگەكانی ئەمساڵی فەرمانبەران دابینبكات، پێویستی بە 28 ملیار دۆلار هەیە، ئەو بڕە پارەیەش 18 ملیاری لەرێگەی قەرزەوە و 10 ملیار دۆلارەكەی دیكەشی لەرێگەی داهاتی نەوتەوە دابیندەكرێت.
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە حكومەتی عیراق تووشی گرفت بووە لە دابینكردنی موچەدا و بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەش پەنای بۆ وەرگرتنی قەرز بردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group