نه‌وا
د.رێبوار كه‌ریم مه‌حمود په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا ئاشكرای ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێم په‌شیمانبۆته‌وه له هه‌وڵێكی نێوه‌ندگیری بۆ وه‌رگرتنی 250 بۆ 300 ملیار دینار له به‌غدا له به‌رانبه‌ر 50%ی داهاتی گومرگه‌كان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بابه‌تێكی له‌ژێر ناونیشانی "هه‌رێم پاره‌ی به‌لاشی ده‌وێت!" بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایكردوه، سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنه‌كانی ساڵانی رابردو، ماوه‌یه‌كه، به‌ئاشكراو نهێنی چه‌ندین هه‌وڵی جۆراوجۆر هه‌یه بۆ هێنانه‌كایه‌ی رێكه‌وتنێكی گشتگیر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ده‌شڵێت "هه‌وڵێك درا، هه‌رێم به‌شێك له نه‌وت بنێرێت و له‌به‌رامبه‌ردا بڕه پاره‌یه‌كی زۆرباش له‌به‌غدا وه‌ربگرێت. سه‌ره‌تا هه‌رێم رازی بو، به‌ڵام دواتر په‌شیمان بوه‌وه‌و داوایكرد له بری نه‌وت داهاتی نه‌وت بدات به به‌غدا. هه‌وڵێكیتر درا، هه‌رێم نیوه‌ی داهاتی نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی گومركه ره‌سمیه‌كان بداته به‌غدا. له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا نزیكه‌ی (400 ملیار دینار) بداته هه‌رێم. سه‌ره‌تا هه‌رێم رازی بو دواتر په‌شیمان بوه‌وه".
هه‌روه‌ها د.رێبوار كه‌ریم مه‌حمود ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، پێش چه‌ند رۆژێك به‌بێده‌نگ، هه‌وڵێكیتر درا، كه به‌هۆیه‌وه هه‌رێم به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی دیوانی چاودێری دارایی عیراق لهگومركهكان ته‌نها نیوه‌ی گومركه ره‌سمییه‌كان بداته به‌غدا. له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا نزیكه‌ی (250 بۆ 300 ملیار دینار) بداته هه‌رێم تا كۆتایی ساڵی (2020). سه‌ره‌تا هه‌رێم تكا و ڕجای ده‌كرد ئه‌مه سه‌ربگرێت، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانبۆته‌وه.