بەرهەمی ئەمساڵی هەنگوین زیاترە لە 800 تۆن

15 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
عارف شیروانی سەرۆكی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان ئاشكرایكردوە، ئەمساڵ ساڵێكی پڕ لە خێرو بەرەكەت بوە بۆ هەنگەوانان بەهۆی كۆمەڵێك فاكتەری سروشتی وەك بارانی باش، كەمی رەشەباو تۆزوخۆڵ، بەرهەمی هەنگوین زۆر گەشەیكردوە لە كاتێكدا پارساڵ نزیكەی 400 تۆن بەرهەم هەبوە، بەڵام ئەمساڵ بەرهەمی زیاتر لە 15 هەزار هەنگەوان لە هەرێمی كوردستان دەگاتە زیاتر لە 800 تۆن.
سەرۆكی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان وتوشیەتی: لە هەمو ناوچەكان هەنگوینی بەپێزو باش بەردەستە، بڕیارە بەمزوانەش فێستیڤاڵێكی دیكە لە دهۆك بكرێت، مانگی داهاتوش وەك شاندی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆنگرەی یەكێتیی هەنگەوانانی وڵاتانی عەرەبی لە ئوردن دەكەن كە خۆشبەختانە هەنگوینی كوردستان لە روی كوالیتییەوە هەمیشە لە پلەی یەكەمدایەو خواستی زۆریشی لەسەرە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group