نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى دوو تۆمه‌تبار له گه‌ڕه‌كى سه‌رچنارى شارى سلێمانى هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌كى عه‌ره‌ب و ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن.
له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژی 1ی ئه‌م مانگه له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار دوو تۆمه‌تبار، كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆڵیان پێبوه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و ته‌قه‌یان به‌سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌كی به ناسنامه عه‌ره‌بدا كردوه و دواتر هه‌ڵاتون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستپێكرد و توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه تۆمه‌تباران بدۆزرێنه‌وه و ده‌ستگیربكرێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی، تۆمه‌تباران له دایكبوى ساڵه‌كانى 2000 و 2002ن و به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه. ده‌ستیشگیراوه‌به‌سه‌ر دوو چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكدا، كه به تۆمه‌تباران بوه.