نه‌وا
مۆرینهۆى پورتوگالى و راهێنه‌رى یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزى ناوى ته‌واوى خۆى ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت "هه‌موان به‌هه‌ڵه ناوه‌كه‌م ده‌ڵێن".
مۆرینهۆ له‌كاتى ئاماده‌كارى بۆ فیلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر یانه‌ى تۆتنهام، به‌ناوى "هه‌موو یاخود هیچ" ئامۆژگارى "جافیت تانگانگا"ى به‌رگریكار ده‌كات، كه ناوهێنانى ته‌واوى یاریزانه‌كان گرنگه.
مۆرینهۆ ده‌ڵێت "رقم له‌وه‌یه ناوى یاریزانه‌كان به هه‌ڵه بڵێم، هه‌موان ناوى من به هه‌ڵه ده‌ڵێن، هه‌موان پێم ده‌ڵێن خۆسێ، به‌ڵام ناوم خۆسێ-یه نییه و (جۆزێ)یه".
مۆرینهۆى ته‌مه‌ن 57 ساڵ له‌ناوه‌ڕاستى وه‌رزدا پۆستى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى تۆتنهامى وه‌رگرت ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ماوریسیۆ پۆچیتینۆ دورخرایه‌وه و له‌م وه‌رزه‌شدا یانه‌كه گه‌یشته پله‌ى شه‌شه‌م له خولى ئینگلیزى.
پێشتریش جۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌رایه‌تى چه‌ندین یانه‌ى گه‌وره‌ى وه‌ك، ریاڵ مه‌درید، مانچسته‌ر یونایتد، چێڵسى، ئینته‌رمیلان و پۆرتۆى كردوه و به‌هۆى ده‌ستكه‌وت و نازناوهكانیشییهوه، به "سپێشڵ وه‌ن" ناوده‌نرێت.