ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ئه‌م پاره‌یه‌ ده‌كرێت

05/08/2020

نه‌وا
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێم رایگەیاند، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەردەوامە و خەریكە تەوا بێت، ئاشكراشی ده‌كات پارەی وەجبەی یەكەمیش گەیشتووە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
نەوزاد ئەدھەم بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێم له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، سایلۆكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامن لە وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمەی حكوومەتی عێراق بۆ جووتیارانی ھەرێمی دیاریكردبوو و لە ئێستادا 98%ی گەنمەكە وەرگیراوە، لە چەند رۆژی داھاتووشدا ھەموو گەنمەكە وەردەگیرێت، كە 390ھەزار تۆنە.
وتیشی: ئەو چەكی پارەیە، كە پێش جەژن گەیشتبوو و ھەشت ملیار دینار بوو، وەكو وەجبەی یەكەمی پارەی گەنمی جووتیاران، ئێستا پارەكەش گەیشتووە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، بە جۆرێك بۆ ھەولێر دوو ملیار و بۆ سلێمانی سێ ملیار و بۆ دھۆكیش سێ ملیار دینارە.
به‌وته‌ی نەوزاد ئەدھەم، ئەمە وەجبەی یەكەمە و بڕیارە وەجبەی دیكەی پارە رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكرێت، تاوەكو ھەموو پارەكە رەوانە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group