ترامپ بە ئایین بەرەوڕووی جۆ بایدن دەبێتەوە

07/08/2020 جیهان

نەوا
سەرۆكی ئەمریكا ركابەرەكەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی بە دژە ئایین و دژە چەك ناودەبات.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ویلایەتی ئۆهایۆ كە سەنگێكی زۆر و یەكلاكەرەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دا هەیە، وتی، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، دژە ئایین و دژە خودایە و دژی چەكیشە.
زۆرینەی راستڕەوەكانی ئەمریكا بیر و باوەڕی توندی مەسیحیان هەیە و بڕواشیان بە هەڵگرتنی چەكە.
لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی كراوە، جۆ بایدن لە رێگەی نوسینگەی هەڵبژاردنەكەیەوە رایگەیاندووە، كە قسەكانی ترامپ دورە لە راستیەوە و بە قوڵی باوەڕی بە ئایینی مەسیحی هەیە و بە درێژایی ژیانی ئایین سەرچاوەی هێز و تواناكانی بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group